یەکێک لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
27 فڕۆکە لەکاردان
عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی زیاتر دەکات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ هەینی، هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، 27 فڕۆکە لە کۆی تەواوی فڕۆکەکانی ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گەشتەکان و مانگی داهاتووش گەشتەکان زیاتر دەکرێن.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، “هێڵی ئاسمانی عێراقی لەماوەی رابردوودا بە سەرکەوتوویی دەستی بە چەندین گەشتی رۆژانەی کردووەتەوە، لەوانە یەک گەشت بۆ شوێنە گرنگەکانی وەک ئەستەنبوڵ، عەممان، دوبەی، قاهیرە و دەلهی.
هەروەها دوو گەشتی هەفتانە بۆ ئەنقەرە تەرخان کراوە، جگە لە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ گوانگژۆی چین، بە پشتبەستن بە توانای ئابووری و زۆرترین گەشتە ئاسمانییەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “گەشتە راستەوخۆکانی رۆژانە لە نێوان بەغدا و بەیروت دەستپێدەکاتەوە، لە رۆژی سێشەممە 28ی نیسانەوە دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش هەنگاوێکە، کە رەنگدانەوەی خێرابوونی خێرایی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی گواستنەوەی ئاسمانی و کردنەوەی شوێنی گرنگترە”.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، “سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو شاهیدی قۆناغێکی پێشکەوتووتر دەبێت لە بوژانەوەی گەشتەکان، لەوانەش خشتەیەکی گشتگیر بۆ سەرجەم گەشتەکان و زیادبوونی ژمارەی گەشتەکان، لەوانە بۆ ئەنتاڵیا، مۆمبای و مەسقەت.
هەروەها ئەوەش دەخەنەڕوو، هێڵی ئاسمانی عێراق ئامادەیی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ ئەوەی 27 فڕۆکە ئێستا کاردەکەن، هاوکات هەوڵە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو فڕۆکانەی کە ماونەتەوە بۆ خزمەتگوزاری، بەپێی بەرنامە وردەکانی چاککردنەوە کە لەسەر بنەمای نوێترین ستانداردی سەلامەتی و کوالێتی جیهانییە.
بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە وەستان، بەڵام لە دوای ئاگربەستی هەشتی نیسانەوە بەدواوە گەشتەکان دەستیان پێکردووەتەوە.