''سات بە سات گەمارۆکان توندتر دەبن''

وەزیری جەنگی ئەمریکا بۆ ئێران: بە ژیرانە بڕیار بدە

964
شانیا بێستون

ئەمڕۆ هەینی 24-4-2026 ، هەریەک لە پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا و دان کەین فەرماندەی باڵای سوپای ئەمریکا، سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ تاران رایگەیاند، ئێران کاتی لەبەردەسفتدا ماوە بۆ ئەوەی رێککەوتنێکی گونجاو لەگەڵ واشنتن بکات.

وەزیری جەنگی ئەمریکا باسی لەوەکرد، واشنتن کۆنتڕۆڵی دۆخەکەی کردووە، ”سات بە سات گەمارۆکان توندتر دەبن”، سوپای پاسدارانی ئێران ماندووە، وەک چەتە و تیرۆێست مامەڵە دەکەن و هەر هەوڵێک بدرێت بۆ مینڕێژکردنی گەرووی هورمز، پێشلکاری ئاگربەستە.

لە پەراوێزی قسەکانیدا وتيشی: پەلەمان نییە لە کۆتایهاتنی جەنگ، ئێران لەسەر میزی دانووستانەکان دەبێت زیرەکانە بڕیار بدات، یان تەماشای رووخانی رژێمی کۆماری ئیسلامی وڵاتەکەیان بکەن.

فەرماندەی باڵای سوپای ئەمریکا، جەختی لە بەردەوامی گەمارۆ و ئۆپەراسیۆنەکانیان کردەوە لە دژی تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکانی ئێران بە گەرووی هورمزدا، بەبێ بڕیاری واشنتن هیچ هاتووچۆیەک ناکرێت.

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێرشەکان بۆ سەر ئێران چڕتر دەکەی...

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێرشەکان بۆ سەر ئێران چڕتر دەکەینەوە