سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا

“ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، جەنەڕاڵ دان کەین دووپاتی کردەوە هێزەکانی ئەمریکا لە هەر کاتێکدا ئامادەن شەڕ لەگەڵ ئێران دەستپێبکەنەوە.

کەین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی 24.4.2026، رایگەیاند: “هێزەکانمان ئامادەن لە هەر کاتێکدا شەڕ لەگەڵ ئێران دەستپێبکەنەوە”. روونیشیکردەوە، “سوپا ئامادەیە ئۆپەراسیۆنە گەورەکانی شەڕکردن دەستپێبکاتەوە هەر کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ فەرمانەکەی دەرکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمە رێگریمان لە کەشتیی تۆسکای ئێرانی کرد، کەشتییە شەڕکەرەکە ئەمریکییەکە بە نۆ مووشەک کەشتیی تۆسکای ئێرانی کردە ئامانج و تیمی کەشتییەکەش بە سەلامەتی و لە ژێر پاراستنی ئەمریکادا ماونەتەوە”.

"لە گەمارۆدانی گەرووی هورمز بەشداریی ناکەین"

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە گەمارۆی توندمان خستووەتەسەر بەندەرەکانی ئێران، بە شێوەیەکی هەمەلایەنەش بۆ هەر کەشتییەک بەکاری دەهێنین، بەبێ گوێدانە سەرچاوەی ئەو کەشتییە، جەختی لەسەر ئامادەیی هێزەکانیان بۆ رێگریکردن لە کەشتییەکان وەک بەشێک لە گەمارۆی دەریایی دژی ئێران دووپاتکردەوە.

“فەرمانمان پێگەیشتووە ئۆپەراسیۆنی قەدەغەکردنی دەریایی لە دژی ئەو کەشتیانە ئەنجام بدەین، کە کەوتوونەتە ژێر سزاکانی سەر ئێران لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش قسەی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکایە.

ئەم قسانەی کەین لە کاتێکدایە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە پاکستان، بۆ ئەمەش بە گوێرەی میدیای پاکستان، تیمێکی ئەمریکی بۆ پاڵپشتی لۆجستی و ئەمنی لە ئیسلامئابادن بۆ ئامادەکاری و ئەگەری بەڕێوەچوونی دانوستانەکان.

سوپای ئەمریکا 500 سەرباز دەنێرێتە غەزە

سوپای ئەمریکا 500 سەرباز دەنێرێتە غەزە