پێت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا
وەزیری جەنگی ئەمریکا:
“ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانئامێز سەرکەوتنێکی مێژوویی بوو”
964+
شۆڕش قادری
پێت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر ئێران کە بە “توڕەیی داستانئامێز” ناونرابوو، سەرکەوتنێکی مێژوویی بوو.
پێت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، رۆژی سێشەممە واتە یەک رۆژ پێش راگەیاندنی ئاگربەست 800 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە و بنکەیەکی پیشەسازیی بەرگریی ئەو وڵاتەیان لەناوبردووە.
“ئێران بەدەست لاوازبوونی هێز و کەمبوونەوەی تواناکانی دەیناڵاند و ئێمە تەنیا بەشێکی بچووک لە هێز و توانای خۆمان پیشان دا و بۆ شکستپێهێنانی ئەو وڵاتە، کەمتر لە 10%ـی هێزی جەنگیی خۆمان بەکارهێناوە.”، ئەمەش هەر قسەی وەزیری جەنگی ئەمریکایە.
پێت هێگسێت دووپاتیشیکردەوە، “سەرکەوتنێکی سەربازیی یەکلاکەرەوەمان بەدەستهێناوە و کۆتاییمان بە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە دیارەکانی ئێران هێنا و چیدی تاران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.