زانیارى نوێ ئاشکرا دەکرێت

بۆچى رێژەى منداڵبوون لە کوردستان کەمى کردووە؟

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی ئاشکراى دەکات، رێژەی منداڵبوون لە چاو 10 ساڵی رابردوودا زۆر کەمی کردوە، دەشڵێت، منداڵى بلورى رێگەیەکى باشە ئەگەر بۆ مەبەستى ئابوورى بەکار نەهێنرێت.

دکتۆر شلێر فایەق، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵبوونى سلێمانى بە 964ـى وت، “ساڵ بە ساڵ رێژەى منداڵبوون بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و ژمارەى ئەندامانى خێزان بەرەو بچووکبوونەوە دەڕوات”.

ئەو پێى وایە، هۆکارە دارایى و کۆمەڵایەتى و بەشوودانى پێشوەختە، هۆکارى سەرەکین و کەمبوونەوەى رێژەى منداڵبوونیش بە گرفت دەزانێت.

لەبارەى دانانى منداڵى بلورییەوە، ئەو پزیشکە پێى وایە ئەو داهێنانە لە خزمەت مرۆڤایەتیدایە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەى کە بەسروشتى منداڵ ناخەنەوە، بەڵام دانانى منداڵى بلورى بۆ بەدەستهێنانى پارە و دیارییکردنى رەگەز بە کارێکى خراپ دەزانیت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لیژنەی فەتوا؛ دانانى منداڵى بلورى شەرعییە بەڵام بەمەر...

لیژنەی فەتوا؛ دانانى منداڵى بلورى شەرعییە بەڵام بەمەرج..