لە کوێستانێکی سیدەکان

گەنجێک TNT پێدا تەقیەوە و بە سەختی بریندارە

ئاکام غەفور – سۆران

بەهۆی رووداوی تەقینەوەی TNT هاوڵاتییەک لە دەڤەری برادۆستی سەر بە ئیدارەی سۆران بریندار بووە.

رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کوێستانی بەربزین روویداوە کە ئەو هاوڵاتییە بە ئۆتۆمبێل بەسەر TNT تێپەڕیوە و پێیدا تەقیوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی سیدەکان، بە 964ی وت، ئەو کەسە تەمەنی نزیک 30 ساڵە، بەهۆی روداوەکە برینی سەخت لە قاچەکانیدا هەیە، لە دوای چارەسەری سەرەتایی بە ڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.

لایخۆشییەوە، رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێر، بە 964ـی وت، ئەو شوێنەی TNT یەکەی لێ تەقیوەتەوە شەرگەیە و ناوچەیەکی قەدەغەکراوە، بۆیە سەردانیکردنی هاوڵاتیانیش بەهۆی مەترسیەکانی بوونی تەقەمەنی لەم جۆرە، قەدەغەیە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن