نرخی نەوت
تاوه‌كو 23 سه‌نت
كۆبوونه‌وەیه‌كى ئۆپێك نرخى نه‌وتى به‌رزكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌م به‌ره‌به‌یانییه نرخی نەوت بەرزبووەوە و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دێت كه بڕیاره ئۆپێك پله‌س له رۆژى 2.6.2024 ئه‌نجامی بدات.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ 24 وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوته ده‌یانه‌وێت بزانن كه چۆن گۆڕانکاری لە سیاسەتی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی نەوتی خۆیان دەکەن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 11 سەنت بەرزبووەوە و بە 82 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 13 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیل بە 77 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ئۆپێک ده‌ڵێت، کۆبوونەوەكه‌یان لە رێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجام دەدەن و بڕیار لەسەر ئەو بڕە نەوتە دەدەن کە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ دەیخەنەڕوو.
به‌قسه‌ى شرۆڤەکارانی بازاڕی نەوت هه‌رچه‌نده پێشبینییان بۆ دەستپێکی وەرزی پشووی هاوینە بەرزبوونەوەی خواسته لەسەر بەکارهێنانی نەوت، بەڵام ده‌شڵێن بەکارهێنانی وزە و زیادبوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت ده‌بێت.