دیمەنێک لە دەروازەی قەزای شارەزوور _ وێنە: 964
زەوییەکان حازرن
زیاتر لە پێنج هەزار پارچە زەوی لە شارەزوور دابەشدەکرێ
ئەحمەد مستەفا
نەخشەی دابەشکردنی زەوی بۆ چین و توێژە جیاوازەکانی سنووری شارەوانی شارەزوور تەواو کرا و پەسەندی کۆتایی وەرگرت، بەمەش ڕێگای دابەشکردنی زەوییەکان خۆش دەبێت.
دابینکارییەکە، زیاتر لە 5,000 پارچە زەوی لەخۆ دەگرێت، لەسەر رووبەری نزیکەی 1,600 دۆنم، کە رووبەری هەر پارچەیەک 200 مەتر دووجایە و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 4,000 هاوڵاتی سوودمەند بن.
زەوییەکان بۆ فەرمانبەران، مامۆستایان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگە، هەروەها کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی تەرخان کراون.
بەپێی راگەیاندراوی شارەوانی شارەزوور کە 964 بینوویەتی، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی جوتیاران، لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان دەستپێدەکات.