لە سلێمانی

لە ئەمڕۆوە ئیشتان بە بەرگری شارستانی هەبوو پەیوەندی بە ژمارە 100 بکەن

ئەحمەد مستەفا

لە ئەمڕۆوە هەر ئیشێکتان بە پیاوانی بەرگری شارستانی هەبوو لە سلێمانی، یەکسەر تەلەفۆن بۆ ژمارە 100 بکەن، تا ژمارەکەی خۆیان کارا دەکەنەوە.

بەرگری شارستانی سلیمانی رایگەیاندووە، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی سیستەمی هێڵەکانیان، شەوی رابردوو دوای کاتژمێر 01:0ـی بەرەبەیان هێڵی 115 کار ناکات.

داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لە کاتی هەر پێویستییەک و رووداوێکی کتوپڕدا، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 100ەوە بکەن، بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچن بە هانایانەوە ئەگەر پێویستیان بەوان هەبوو.