سێ تۆمەتباریش دەستگیرکران

ئەو پاسەى گەشتیارییەى بۆ قاچاخچێتى دەرمان و جگەرە ئامادەکرابوو دەستى بەسەرداگیرا

وریا فەتاح

ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى راگەیاند کە بڕێکى زۆر دەرمانى پزیشکى و پاکەتى جگەرەیان بە شێوەى نهێنى لەناو پاسێکى گەشتیارى شاردبووەوە و بەنیاز بوون بۆ شارەکانى خوارووى عێراق بیگوازنەوە.

لە راگەیەندراوى ئاسایشدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچون لەلایەن هێزەکانیانەوە، توانراوە بڕێکى زۆر دەرمانى پزیشکى و پاکەتى جگەرە دەستى بەسەردا بگیرێت و سێ تۆمەتباریش دەستگیرکراون.

“تۆمەتبارەکان هەڵسابون بە دروستکردنی شوێنێکی شاراوە و نهێنی لە ناو پاسێکی گەشتیاری لە کۆگایەکی بێ مۆڵەت لە ناوشاری هەولێر، بەنیازبون بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی و پاکەتی جگەرە بەڕێگای ئەو پاسە گەشتیارییە بەشێوەی شاراوە بگوازنەوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق”، ئاسایشى هەولێر لە راگەیەنراوەکەیدا واى نوسیوە.