ئەمڕۆ رۆژی جیهانی کیسەڵە
ئاژەڵێکی بێ وەی زیاتر لە 100 ملیۆن ساڵە لەسەر زەوی دەژی
964+
ژووری هەواڵ
هەموو ئەوانەی لە جیهاندا کەیفیان بە کیسەڵ دێت ئەمڕۆ یادی ئەو گیاندارە بێ وەیە دەکەنەوە، دیاریکردنی رۆژەکەش بۆ ئەوەیە خەڵکی بە گرنگییەوە لە کیسەڵ بڕوانن.
ساڵی 2000 رێکخراوی کیسەڵ پارێزانی ئەمریکا رۆژی 23ی ئایاری دەستنیشانکرد وەک رۆژی جیهانی کیسەڵ، ئەوە بەئەمساڵەوە 24 ساڵە ئەو جەژنە یاد دەکرێتەوەو هۆکارەکەشی بۆ ئەوەیە هانی کاری مرۆیی بدەن لەپێناو پاراستنی کیسەڵەکان.
کیسەڵ لە کۆنترین بوونەوەرەکانی سەر گۆی زەوییە کە تائێستا مابێت، لە زیاتر لە 100 ملیۆن ساڵ لەمەوبەرەوە لەسەر زەوی دەژین، ئەوانەی لەناو دەریادان رزگاریان بووە لەو لەناوچوونەی بەسەر هەندێ گیانداری وەک دایناسۆردا هاتن.
بە تەمەنترین کیسەڵ کە لەسەر گۆی زەوی دەژی ناوی (جۆناسان)ە، ساڵی 1832 لەدایکبووەو ئەمساڵ تەمەنی دەبێتە 192 ساڵ، جۆناسان لە دورگەی سان هیلینیا دەژی کە سەر بەبەریتانیایە و بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
10 هەزار ماسی و کیسەڵ دەخرێنە ناو رووباری خابوور
هەندێ کەس پێیان وایە کیسەڵ خاوترین ئاژەڵی سەر زەوییە، لە فلیم کارتۆنەکانیش هەروا پیشان دەدرێت، بەڵام لە راستیدا بوونەوەری لەو هێواشتر هەیە لە وشکانیدا.
ئەمە لیستی پێنج خاوترین ئاژەڵی سەر رووی زەوییە:
یەکەم: هێلکە شەیتانۆکە
هێواشترین بوونەوەرە لەسەر گۆی زەوی، ئەوپەڕی خێراییەکەی دەگاتە 1.3 سانتیمەتر لە چرکەیەکدا.
دووەم: سڵۆز (کەسلان)
دووەم هێواشترین بوونەوەرەو بە تەمەڵترین بوونەوەریش ناسراوە، خێراییەکەی دەگاتە 3 مەتر کە خولەکێکدا
سێیەم: کیسەڵ
جۆرەکانی کیسەڵ زۆرن، خاوترینیان خێراییەکەی دەگاتە یەک کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەشیانە سێ ئەوەندەی مرۆڤ خێرایە و خێراییەکەی دەگاتە 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
چوارەم: گێلا
جۆرە مارمێلکەیەکی ژەهراوییەو لە بیابانەکانی ئەمریکا دەژی، خێراییەکەی دەگاتە 2.5 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
پێنجەم: کوالا
هەرچەندە کوالا شکڵ و شێوەی وا دەنوێنێت کە زۆر لەسەر خۆ بێت، بەڵام خێراییەکەی دەگاتە 9 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکداو زیاتریش.