حەزیان لە ترالیچەیە

بە ئەنواع کێك و شیرینی بەشداری فێستیڤاڵەکەی خورماڵی کردووە

964+

ئەمەل ناجی

لە فێستیڤاڵی گیا بەهارییەکانی خورماڵ کە ئەمە دووەم رۆژە بەردەوامە چی دڵت ئەیەوێت نمایش کراوە و خاتوونێکی دەست بە سەلیقەش ئەنواع شیرینی داناوە بۆ سەردانیکەران.

مەریەم محەمەد ژنێکی فرۆشیارە لە فێستیڤالەکە و بە 964ـی وت، جۆرەها کێک و شیرینی ئامادە کردووە و لە سنووری سلێمانیش زیاتر حەزیان لە ترالیچەیە کە کێکێی تا رادەیەک تەڕ و نەرمە و تامێکی خۆشی هەیە.

دوێنێ پێنجشەممە 23.4.2026 شەشەمین فێستیڤاڵى گیا بەهارییەکان لە خورماڵ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دەمەتەقێی ژن و پیاوێکی دەم بەخەندە و قسەخۆش لە فێستیڤا...

دەمەتەقێی ژن و پیاوێکی دەم بەخەندە و قسەخۆش لە فێستیڤاڵی گیابەهارییەکان