17.7%ـى ماوە پڕ ببێت
بەنداوى دوکان 82.3%ـى پڕبووە
964+
دیلان محەمەد _ سلێمانی
بەپێی نوێترین ئامارەکانی بەنداوی دوکان، بارودۆخی پاشەکەوتی ئاوی بەنداوەکە گەشەسەندنێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە. لە ئێستادا بڕی 5.5987 ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکەدا هەیە، کە دەکاتە نزیکەی 82.3%ـی توانای گشتی گلدانەوەی ئاو.
تەنیا 1.2013 ملیار مەتر سێجا بۆشایی ماوە بۆ پڕبوون
.
لەمڕۆدا 21.4.202ر ئاستی ڕووی ئاوی بەنداوەکە گەیشتووەتە 506.20 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریا، بەمەش تەنها 4.80 مەتری ماوە بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی 511 مەتر و لە بێڵماوسەکەوە دەست بە سەرڕێژکردن بکات.
سەبارەت بە هاتن و رۆشتنى ئاو، لە ئێستادا داهاتی ئاوی ناو بەنداوەکە زۆر بەرزە و بڕەکەی 947 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، لە بەرامبەردا تەنها 40 مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکە دەردەچێت. هەروەها تێکڕای بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێستادا گەیشتووەتە 7 مێگاوات کاتژمێر.
ئەمساڵ تا ئەمڕۆ 21.4.2026، رێژەى پڕبوونى بەنداوەکە 82.3%ـە، بەڵام پار ئەمڕۆ 21.4.2025 تەنیا 26.3ـى ئاوى تێدابوو.
پێداچوونەوە : وریا فەتاح