ئەنفلۆنزای باڵندە بووە؟

دەردی مرداربوونەوەی نەورەسەکان ئاشکرا بوو

964+

پێشەوا محەمەد

دەردی مرداربوونەوەی نەورەسەکان لە ئیدارەی راپەڕین و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان ئاشکرا بوو، کە ئەنفلۆنزای باڵندە بووە، ڤێتێرنەری راپەڕین دەڵێت، پێشتریش پێشبینییان کردووە هەر ئەو دەردە بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.5.2024 وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، ئەنجامی پشکنینی مرداربوونەوەی نەورەسەکان ئەنفلۆنزای باڵندە بووە.

سەعدی تەیب، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، هەریەکە لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵی هەرێم رایانگەیاندووە، دەردی نەورەسەکان ئەنفلۆنزای باڵندە بووە.

وتیشی، “ئێمە 500 نەورەسمان لە سنووری خۆمان کۆکردەوە کە مرداربوونەوە و ژێرخاکمان خستن و ناوچەکەشمان دەرمانڕێژ کرد و قەدەغەی چوونە ئەو شوێنەمان کردووە تا دەردەکە بۆ باڵندە و پەلەوەری ماڵی نەگوازرێتەوە”.

نزیکەی 15 رۆژ لەمەوبەر، 964 مرداربوونەوەى بەکۆمەڵى نەورەسەکانى بڵاوکردەوە، بە شێوەیەک لە ماوەى سێ رۆژدا بە هەزاران نەورەس مرداربوونەوە، ئەمەش خێرا لایەنە پەیوەندیدارەکانى بردە دوورگەى نەورەسەکان لە سنوورى دەریاچەى دوکان و بەرى کۆسرەت و بنگرد و چوارقوڕنە، کە نیشتمانى نەورەسەکانە.

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری راپەڕین وتیشی، “کۆنتڕۆڵی ئەنفلۆنزاکە کراوە و مرداربوونەوەی نەورەسەکان زۆر کەمی کردووە”.

نەورەسەکان بەخاک سپێردران

نەورەسەکان بەخاک سپێردران