لە ناحیەی سرێشمە
رێگاکانیان داخست تاوەکو رێگری لە داربڕین بکەن
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران لە رێگەی تیمەکانیانەوە دەستیان بە گرتنی چەند رێگایەک لە سنووری ناحەیەی سرێشمەی سەر بە قەزای خەلیفان کرد بۆ ئەوەی رێگری لەو کەسانە بکەن کە لە سروشتی ناوچەکە دار دەبڕنەوە.
کاری تیمەکان ئەمڕۆ یەکشەممە بوو، بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلیفان هەڵسان بە دانانی بەربەست بۆ ئەو رێگا لاوەکیانە کە دەچێتە ناو دارستان و غاباتی ناحیەی سرێشمە بەتیبەتیش رێگای مۆرێک.
پۆلیس دەڵێت، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دیاردەی داربڕین، ئەو کارەیان کردووە.