جۆ بایدن لە كۆنگرێس وێنە: X
ئێران لێكۆڵینه‌وه ده‌كات
ئه‌مریكا ئاگای له هه‌واڵه‌كانی ئێرانه و بایدن گه‌ڕایه‌وه كۆشكی سپی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئاگاداری رووداوه‌كانی ئێرانن و چاودێریی زانیاری و راپۆرته هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌ین.
هاوكات جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشووه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به په‌له گه‌ڕایه‌وه كۆشكی سپی له واشنتن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش له لای خۆی رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ڕاست له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئاگاداربوون له زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به رووداوه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران فه‌رمانی دا، لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كه‌وتنی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بكرێت.
ته‌مومژ سه‌رۆكى ئێرانى ونکردووە
ئه‌م ئێواره‌یه هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا دووچاری دابه‌زینێكی زه‌حمه‌ت بووه، هێشتاش نازانرێت سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه و تیمه‌كه‌ی چیان به‌سه‌رهاتووه.
سه‌رۆكی ئێران له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌نداوی هاوبەشی قیزقەڵاسی بووه له‌سه‌ر رووباری ئاراس و پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی به ناچاری و به زه‌حمه‌ت نیشتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراته‌وه له كوێن.