شێوەکارى بۆ دەکەن

لە هەولێر بە دیزاینى درەخت و گوڵەکان شوێنەکە بناسەوە

964+

وریا فەتاح

بەرێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر، بە نەخشاندنى درەخت و گوڵەکان پێت دەڵێت ئەو شەقامەى لێى وەستاوى کوێیە، ئەگەر لە بەردەم فڕۆکەخانەبیت درەختەکە بە شێوەى فڕۆکە نەخشێنراوە.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بە 964ـى وت،”رۆژانە لەپاڵ تەواوی کارەکانمان کارێکی دیکەمان هەیە کەزۆر تایبەتە و گرینکی زیاتری پێدەدەین ئەویش بەشی شێوەکارییە، ئەم بەشە لەتیمێکی چالاک پێکدێت کەبەشێوەیەکی ئەندازیاری شکل و شێوەکان لە درەخت و گوڵەمان دروست بەپێى تایبەتمەندى شوێنەکە دروست دەکەن”.

لەو بەشەدا نزیکەى 180 شکڵ و شێوە بوونى هەیە و تائیستا 147 شێوەى نەخشینراوە، بۆنمونە ئەم شێوانە نەخشینراون:

شێوەی فڕۆکە لەسەر شەقامی 100m بەرامبەر فڕۆکەخانە دانراوە.

شێوەی ئۆتۆمبیل لە شەقامی مەخموور بەرامبەر ناوچەى پیشەسازى دانراوە.

شێوەی لانک بەرامبەر نەخۆشخانەی لەدایک بوونی منداڵان دانراوە

شێوەی مزگەوت لەتەنیشت مزگەوتی سەواف دانراوە

شێوەی گۆڵپارێز بەرامبەر یارگای هەولێر دانراوە

شێوەی حاجی لەقلەق لەناو پاڕکی شار دانراوە

بە وتەى رێبین ئەحمەد، تەواوى شێوەکان ماناى خۆیان هەیە و بە بینینیان دەزانن ئەو شوێنە کوێیە.