جێگایان نییە بۆ کارەکانیان

ئۆرکێسترای شێروانە لە گەرمیان یەکەم کۆنسێرتی خۆیان ئەنجامدا

میلاد جەلال – کەلار

ناوەندی شێروانە یەکەمین ئۆرکێسترایان لە گەرمیان دروستکرد و ئەمڕۆ کۆنسێرتێکی گەورەیان ئەنجامدا، سەرپەرشتیاری ناوەندەکەش دەڵێت، “جێگامان نییە بۆ کارەکانمان”.

محەمەد گەرمیانی، سەرپەرشتیاری ناوەندی شێروانە بۆ ھونەر و موزیک بە 964ـی وت، “یەکەمجارە گەرمیان ئۆرکێسترا بەخۆیەوە ببینێت، ئەنفال کراین و لێمان کوژرا، بەڵام ئێمە تابێت گەشە دەکەین و ناوەستین”.

“ناوەندەکەمان ھیچ جێگایەکی یبۆ ئەنجامدانی کارەکانمان، ئەمەش گرفتێکی گەورەیە بۆئێمە”،محەمەد گەرمیانی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ھەموو ئامێرەکانمان ئامێری کوردین، ئەوانەشی کە غەربین بۆ خزمەتی ھونەری کوردی بەکاریان دەھێنین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی