لە مانەوە نزیکە
چارەنووسی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید چی دەبێت؟
964+
سۆما حەکیم زادە
بەڕێوەبەری کارەکانی لوکا مۆدریچی یاریزانی یانەی ریال مەدرید، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا رایگەیاند: ئەگەری زۆر هەیە لوکا بۆ وەرزێکی تریش لە ریال مەدرید بمێنێتەوە،
وتیشی، مۆدریچ هاندەری یانەی ریال مەدریدە، زۆر حەزی لەم یانەیەیە و ئەم شوێنە بە ماڵی خۆی دەزانێت، بۆیە بۆ مانەوەی لە یانەکەی رازی بوو بە بڕینی 50% لە موچەکەی بۆ ئەوەی بمێنیتەوە.
لە ماوەی ئەم وەرزەدا ئەم یاریزانە دەرفەتی زۆری دەست نەکەوت بۆ ئەوەی لە تیپی سەرەکی یانەی ریال بێت، ئەمەش وایکرد هەندێک لە میدیاکان بانگەشەی ئەوە بکەن لە کۆتایی وەرزدا تیپەکە جێدەهێڵێت و بەدوای تیپێکدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتری هەبێت بۆ یاریکردن، گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت.
لەگەڵ ئەوەشدا براوەی بالۆن دۆری 2018 هەرچەندە تەمەنی 38 ساڵە، بەڵام هێشتا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا داهاتووی لوکا لەگەڵ مەدرید یەکلاببێتەوە.
به پێی رۆژنامهی زه ئهتلتیكی ئینگلیزی، یانهی ریال مهدرید بیر لهوه دهكاتهوه له كۆتایی ئهم وهرزهدا، گرێبهستی مۆدریچ و تۆنی كروس نوێبكاتهوه.