دابەش کردنی نەوت لەیەکێک لە وێستگەکانی دابەشکردنی نەوت لە کەرکوک. فۆتۆ:964+
مه‌رجه‌كه چییه؟
“بەغدا به مه‌رج نه‌وت بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ده‌نێرێت
كاروان ساڵحی
پەرلەمانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، به‌غدا ئاماده‌یه نه‌وتی سپی بۆ كوردستان بنێرێت، به‌ڵام مه‌رجی هه‌یه.
دیلان غەفور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12.11.2026 به 964ی راگه‌یاند، سه‌ردانی بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانیان كردووه له به‌غدا، ئه‌وان ده‌ڵێن، ئامادەین بۆ ناردنی بڕی 50 ملیون لیتر نەوت بۆ هەرێم، وەک قۆناغی یەکەم.
وتیشی، به‌غدا مه‌رجی بۆ ئه‌مه هه‌یه و چاوه‌ڕێن هەرێمی كوردستان بڕی 250 دینار بۆهەر لیترێک نه‌وت بداته به‌غدا، تا نەوتەکە رەوانە بکه‌ن.
ئاشكراشی كرد، كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراق ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه به چه‌ند قۆناغێک200 ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ كوردستان بنێرن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه‌شه‌كه ساردی كردووه و نه‌وتی سپی ماڵانیش له كوردستان زۆر گرانه، له بازاڕی ئازاد‌دا به‌رمیلی 200 لیتری به 350 هه‌زار دیناره، ئه‌مه‌ش نرخێكی زۆره و هاوڵاتیان ناتوانن بیكڕن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا