بە نایاسایی راکێشرابوون
لە گەڕەکی 8ـی حەسارۆکانی هەولێر چەند کێبڵێکی کارەبا لێکرانەوە
964+
شۆڕش قادری
لە گەڕەکی 8ـی حەسارۆکانی هەولێر، چەند سەرپێچییەکی کارەبا بینران، تیمەکان چوونەسەر عامودەکان و دەستیان بە بڕینی کێبڵەکان کرد.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر / 2، ڤیدیۆی ساتی بڕینی کێبڵەکانی داناوە و نووسیویەتی، هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی کارەبا بەردەوامە و تیمەکانیان لە گەڕەکی 8ـی حەسارۆک چەندین سەرپێچییان لەسەر تۆڕی کارەبا نەهێشتووە.
داوایش لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا بن و هاوبەشی یاسایی بکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر / 2 جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبێت و بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە هیچ سەرپێچییەک ناکەن و رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرنەبەر بە بێ جیاوازی.