شەقامی ئازادی دوای داخستنی سایدێکی. فۆتۆ: شارەوانی کۆیە
بۆ ماوەی سێ رۆژ
شارەوانی کۆیە بۆ شۆفێران: سایدێکی شەقامی ئازادی داخرا
964+
ژووری هەواڵ
شارەوانی کۆیە لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێرانی شارەکە رایگەیاند، سایدێکی شەقامی ئازادی بۆ ماوەیەکی کاتی بەمەبەستی قیرکردن داخراوە.
ئەمڕۆ هەینی 17.5.2024، محەمەد میر حاج، سەرۆکی شارەوانی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، شەقامەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت و لەو ماوەیەدا چینێک قیڕ بەدرێژایی 860 مەتر رادەخرێت.
ئەو بەشەی کە دادەخرێت لە بەردەم مزگەوتی مەلای گەورە دەستپێدەکات تا قوتابخانەی کۆمەڵگەی ناحکومی، بڕیارە کیربستۆنەکانی شەقامەکەش بۆیە بکرێت و ئاوەڕۆکەشی بۆ چاککراوە، هەموو ئەمانە نزیکەی 200 ملیۆن تێچووەکەیەتی.
قیرکردنی شەقامەکە لەلایەن کۆمپانیای هیمداد جێبەجێدەکرێت و لە ئێستادا یەک ئاڕاستەی کراوەیە و دەبێت بۆ هاتن و چوون شۆفێران یەک ساید بەکاربهێنن.