تەندروستیی گەرمیان:

ئامێرێکی پشکنینی مەمک بۆ نەخۆشخانەی رزگاری دابین دەکرێت

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند، ئامێرێکی پشکنینی مەمک (مامۆگرافی)یان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی شەهید د.قاسم لە قەزای رزگاری دابینکرد.

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، دابینکردنی ئەو ئامێرە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانیکردنی د.محەممەد ئازاد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان بۆ نەخۆشخانەکە کە تێیدا لەگەڵ بەڕێوبەر و ستافی نەخۆشخانەکە کۆبوونەوە و  جەختی لەوە کردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە دابینکردنی پێداویستی نەخۆشخانەکە.

ئامێری مامۆگرافی ئامێرێکی تیشکییە بۆ پشکنینی خانە و شانەکانی مەمک، بەمەبەستی دیاریکردن (تەشخیسکردن)ـی شێرپەنجەی مەمک.