چەند ساڵێکە پێوەی خەریکە
خالید سلێمان کتێبێکی گرنگ لە بارەی ژینگەوە بڵاو دەکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەم یەکشەممەیە دێت کتێبێکی زۆر چاک لە بارەی ژینگەوە بڵاودەبێتەوە، خالید سلێمان چەند ساڵێکە خەریکەو بەرهەمەکەی بووەتە کتێبێک لە بارەی ئەو زەبرانەی بەر ژینگە کەوتوون بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواو دەستێوەردانی راستەوخۆی مرۆڤەوە لە ناو سروشت و سیستمە ژینگەییەکاندا.
خالید سلێمان کتێبەکەی بە عەرەبی نوسیوەو ناوی ناوە ”لەناوچوونی شەشەم لە گوندەکەی ئێمەوە دەستی پێکرد”، زۆر شتی لەبارەی ژینگەی هەرێمی و کوردستان و عێراقەوە باسکردووە.
خالید سلێمان لە بارەی کتێبەکەیەوە دەڵێت ،”بەزمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی توێژینەوەی بابەتی زۆر لەسەر قەیرانی لەناوچونی جۆرەکان هەیە، بەڵام بەزمانی عەرەبی و کوردی زانیاری کەمتر دەست دەکەون و هێشتا قەیرانی هەمە-جۆریی نەبوەتە بابەتی ناو میدیاکان و روووبەری گشتی، کتێبەکە بەرهەمی چەند ساڵێکی کاری ڕۆژنامەوانی ژینگەییە بەپشت بەستن بەکارو گەڕانی راستەوخۆ، هەروەها گرێدانیان بەڕاپۆرت و توێژینەوە زانستییەکان لەسەر لەناوچونی گشتیی شەشەمی جۆرەکان لەسەر زەوی.
بۆچی شەشەم؟ چونکە لەناوچونی گشتیی پێنجەمی جۆرەکان دەگەڕێتەوە بۆ 66 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، ئەمەی ئێستا دەبێتە شەشەم.
رێکخراوی ئینتەرنیوز کتێبەکەی چاپکردووەو یەکشەممە بڵاویدەکەنەوە.
خالید سلێمان رۆژنامەنووس و راهێنەرێکی دیاری کوردە لە بواری ژینگەییدا، ساڵی 2022 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان خەڵاتی دووەمی سەمیر قەسری پێبەخشرا لەسەر وتارێک کە لە رۆژنامەی ناشناڵ نیوز بڵاویکردبووە دەربارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، چالاکێکی بەردەوام پانێڵ و دیدارە نێودەوڵەتییەکانی کەشوهەوایە، زۆر جاریش 964 لە بابەتە ژینگەییەکاندا پرس و رای پێدەکات، ئەویش درێغی ناکات لە وەڵامدانەوە.