هەواڵەکان
جەژن نزیکە و ئاژەڵی قوربانی گران بووەو جوتیاران و ئاژەڵدارانی کەرکوکیش هەڕەشە دەکەن
ژووری هەواڵ
جەژنی قوربانی پیرۆز نزیکبووەتەوە و ئیتر مەیدانی فرۆشتنی ئاژەڵ و مەڕوماڵات لە هەولێر قەرەباڵغی تێکەوتووە، بەڵام نرخی ئاژەڵ گران بووە و ئەرکی ئەو کەسانە قورسە، کە بیانەوێت قوربانی و خێر و سەدەقە بکەن.
…..
جوتیاران و ئاژەڵدارانی کەرکوک گلەییان لە بازگەکان و بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کەمکردنەوەی پارەی گەنم هەیە و دەڵێن، بەخۆیاندا نەچنەوە، ئەواان هەڵوێستیان دەبێ و دەست دەکەن بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان.
…
هەر کە جەژن نزیک دەبێتەوە، ئیتر خەڵک دڵی نەرم دەبێت و دەستیشیان کراوەتر دەکات، ئەوانەی خواپێداو و خێرومەندن، هەژار و کەمدەرامەتان بەسەر دەکەنەوە، ئەمڕۆ لە سلێمانی خێرخوازێک بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات، نیوەڕۆخوانێکی بۆ رێبوار و کرێکاران سازکرد.
….
هەرچەندە کەمئەندامان داوای هاوتای موچە دەکەن لەگەڵ بەغدا بەڵام وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت زەرەیانە و ئەوانەی موچەی دیکەیان هەیە بەو پێیەبێت یەکسەر دەبڕدرێت.