لە هەولێر یەکتریان بینی

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی باسی دۆخی سوریا و کوردیان کرد

شۆڕش قادری

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەولێر یەکتریان بینی و باسی دۆخی سوریا و کوردیان کرد.

سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، نێچێرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بيروڕايان گۆڕيوەتەوە.

هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردييه‌كان له‌ سوريا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ ديمه‌شق کردووەتەوە.

دەقی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم:

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كانيان له‌و وڵاته‌ تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

لای خۆیەوە، بەڕێز مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان له‌ مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا دەربڕی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردييه‌كان له‌ سووريا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ ديمه‌شق کرایەوە.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.