وەک شۆفێری تاکسی خۆی ناساندبوو

سزای پەنابەرە کوردەکە زیادکرا کە دەستدرێژی کردبووە سەر ژنێک

964+
ئەحمەد مستەفا

لە شەش ساڵەوە بۆیان کرد بە هەشت ساڵی زیندان، “ئەو پەنارە کوردە کە دەستدرێژی کردبووە سەر ژنێکی تەمەن 20 ساڵ، لە ژێر ناوی ئەوەی شۆفێری تاکسییە”، دادگای تێهەڵچوونەوەی تاوانەکان لە ئەدینبۆرگ پێی وابووە، “سزاکەی زۆر نەرم و نیان بووە”.

(ب،ن)ی تەمەن 38 ساڵ هاوڵاتییەکی بە رەچەڵەک کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، لە مانگی ئابی 2022 دا شەوێک لە سەنتەری شاری گلاسکۆ لە سکۆتلەندا، بۆ هەڵگرتنی ژنێک کە تەمەنی 20 ساڵە و هاوڕێکەی، خۆی وەک شۆفێری تاکسی نیشان دا.

دوای ئەوە (ب،ن) یەکێک لە ژنەکان دادەبەزێنێت، دەگەڕێتەوە شەقامی دووک لە کۆتایی رۆژهەڵاتی گلاسکۆ، ئەو ژنەکەی کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا دەمێنێتەوە دەباتە ناو سەرتاشخانەکەی کە لەوێ کار دەکات.

کاتێک ژنەکە دەچێتە ژوورەوە، دەرگای کارەبایی سەرتاشخانە دادەخات و سیستمی کامێرای دوکانەکە دەکوژێنێتەوە، دواتر دەستدرێژی دەکاتە سەری.

پێگەی سکای نیوزی بەریتانی لەگەڵ گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، (ب،ن)، پەنابەرێکی کوردی عێراقە کە توانیویەتی مافی پەنابەری لە بەریتانیا دەستەبەر بکات، دوای دادگایکردنێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

لە ترسی دیپۆرتکردنەوە پەنابەران هەوڵی خۆکوشتن دەدەن

لە ترسی دیپۆرتکردنەوە پەنابەران هەوڵی خۆکوشتن دەدەن

فەرمانگەی خزمەتگوزاری دارایی داواکاری گشتی (COPFS) لە دادگای تێهەڵچوونەوەی تاوانەکان لە ئەدینبۆرگ تانەیان لە سزاکە دا، ئەفسەری باڵای یاسای سکۆتلەندا ئاماژەی بەوەکردووە، “سزاکە بە شێوەیەکی ناڕەوا نەرم و نیان بووە”.

لۆرد دۆهێرتی کە لەگەڵ لۆرد ماتیۆس و لۆرد بێکت دانیشتبوون و سێ لە دادوەرانی دادگاکەن، سزا شەش ساڵەکەیان هەڵوەشاندەوە و سزای زیندانیکردنیان بۆ هەشت ساڵ زیادکرد.

هەروەها، کاتێک ئازاد دەکرێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگە، بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرپەرشتی دەکرێت و ئەگەر مەرجەکانی مۆڵەتەکە پێشێل بکات دەتوانرێت رەوانەی زیندان بکرێتەوە.

دادوەری سزادانی سەرەتایی لۆرد کۆلبێک رایگەیاندووە، ژنەکە لە ئەنجامی هێرشەکەدا تووشی “زیانی دەروونی” بووە.

دادوەرەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە (ب،ن) لە رێگەی خواردنەوەی کحولەوە کەسێکی کردووەتە ئامانج کە کەسێکی “ئارام” بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتییە کوردەکە، “هیچ بەرپرسیارێتییەکی” لە دەستدرێژی کردنە سەر ژنەکە قبووڵنەکردووە و لەبری ئەوە ژنەکەی بە “تۆمەتبارکردنی بە درۆکردن لەسەر ئەوەی روویداوە” تاوانبار کردووە.

هەزاران منداڵی پەنابەر لە ئەوروپا بێ یاوەر و بێسەروشوێ...

هەزاران منداڵی پەنابەر لە ئەوروپا بێ یاوەر و بێسەروشوێنن

دادگای تێهەڵچوونەوەی تاوانەکان لە ئەدینبۆرگ ئەوەی خستووەتەڕوو، “ژنان مافی ئەوەیان هەیە، هەست بە سەلامەتی بکەن کاتێک بە تاکسی هاتوچۆ دەکەن، ئەوانەی ژنان وەک نێچیرێکی لاواز دەبینن، کە پێویستیان بە تاکسی هەیە و دەستدرێژی سێکسییان دەکرێتە سەر، نابێت گومانیان لەوە هەبێت کە دادگاکان رێکارێکی زۆر جددی بۆ ئەو رەفتارانە دەگرنەبەر”.