هاوڵاتیانی سلێمانی هاوخه‌می هاوڵاتیانی هه‌ولێرن
“ئه‌وه‌ی پێی ناخۆش نه‌بێت موسڵمان نییه”
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانی
تۆڕی 964 له سلێمانی بیروڕای هاوڵاتیانی له باره‌ی كاره‌ساتی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرتووه، ئه‌وانه‌ی قسه‌یان كردووه، پێیان وایه هه‌ولێر و سلێمانی فه‌رقیان نییه و هاوخه‌من بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی روویداوه.
ئاری محه‌مه‌د گه‌نجێكی سلێمانییه و ده‌ڵێت، له رووی مرۆڤایه‌تی و كوردایه‌تییه‌وه هه‌ست به بێتاقه‌تی ده‌كات كاتێك ده‌بینێت لافاو له هه‌ولێر روویداوه و گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌یه.
ده‌شڵێت، پێویسته ئه‌وه‌ی بۆ چه‌مچه‌ماڵ كرا له هاوكاریكردن، بۆ هه‌ولێریش بكرێت.
له‌نیا والی و دیه عه‌لی دوو ده‌سته‌خوشكن و ئه‌وانیش به‌په‌رۆشن، ئاماده‌یی خۆیشیان ده‌ربڕی هاوكاری پێشكه‌ش به لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن.
له‌نیا به 964 وت، بۆ گیانلدهستدانی منداڵه‌كه زۆر خه‌مبار بووه.
هه‌رچی قادر ئیبراهیم یاره‌یه، ده‌ڵێت، له رووانگه‌ی موسڵمانبوونه‌وه ئه‌وه‌ی پێ‌ناخۆش نه‌بێت به‌وه‌ی لافاو روویداوه و زیانی به خه‌ڵكی هه‌ولێر گه‌یاندووه، ئه‌وا موسڵمان نییه.
ده‌شڵێت، گله‌یی له به‌رپرسانی هه‌ولێر هه‌یه، كه به‌رپرسن له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری باش بۆ شاری هه‌ولێر.
دوێنێ شه‌ممه 7.11.2026 لافاوێكی گه‌وره به‌شێكی شاری هه‌ولێری گرته‌وه و دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا، زیان و زه‌ره‌رێكی زۆریش به ماڵ و ئۆتۆمبێل و كاروكاسبی هاوڵاتیان كه‌وت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا