دیمەنی ناوەندی شاری هەولێر - وێنە: 964
دوای کاتژمێر 5:00 دەگەڕێتەوە
پڕۆژەی رووناکی: بە کاتی کارەبا لە 31 گەڕەکی هەولێر دەبڕین
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی بەردەوامبوونی کارەکانی پڕۆژەی رووناکی لە بەستنی پێوەری زیرەک و چاکسازیی تۆڕی کارەبا، ئەمڕۆ کارەبای کۆمەڵێک گەڕەکی شاری هەولێر دەبڕدرێت.
بەپێی پلانی پڕۆژەی رووناکی کە 964 لە کۆڵ سەنتەری پڕۆژەکە وەری گرتووە، کارەکانی چاکسازی و سازدانەوەی تۆڕی کارەبا بەردەوام دەبن و پێشبینی دەکرێت خزمەتگوزاریی کارەبا دوای کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بگەڕێتەوە و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
گەڕەکەکانی بریتین لە: کورانی ئەلبان، ڕزگاری، کرێکاران، کوردستان، بەهار، ئازادی، ماجیداوە، ڕاستی، نیشتیمان، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەب، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەڵاحەدین، کوران عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، سەیداوە، سێتاقان، کۆماری، ڕووناکی و مەنتکاوە.
بەمەش دانیشتووانی ئەم گەڕەکانە ئاگادار دەکرێنەوە لە بڕانی کاتی کارەبا لە ماوەی جێبەجێکردنی ئەم کارانەدا.