964 سۆراغی کردووە
رێگرى له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان كراوه بچنه نوگره سه‌لمان؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه چه‌ند خێزانێكی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراون به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانیكردنى نوگره‌سه‌لمان كه شوێنی ئه‌نفالكردنى كه‌سوكاریان بووه، له‌لایه‌ن پارێزگارى سه‌ماوه رێگریان لێكراوه و نه‌یانتوانیوه بچنه ئه‌و شوێنه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌سوكارى ئه‌نفالكراون لە سنووری گەرمیان و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و سلێمانی و کۆیە سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌یان كردووه كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 20 خێزان ده‌بن.
964 په‌یوه‌ندی به ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كرد، ئه‌و ره‌تیكرده‌وه كه به بابه‌تێكى له‌و شێوه‌یه ئاگادار بێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هیچ یه‌كێك له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراون له سنوورى قه‌زاكه‌ى ئاگاداریان نه‌كردوونه‌ته‌وه كه ده‌چنه ئه‌و شوێنه.
وتیشی “له ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوو ئێمه به ئاگادارى ئیداره‌ى سه‌ماوه و به‌شێوه‌ى پڕۆتۆكۆڵ سه‌ردانى نوگره سه‌لمانمان كرد، به‌باشترین شێواز پێشوازیان كردین”.
شێروان دووبه‌ردانى په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى لیژنه‌ى لیژنه‌ى شه‌هیدان له په‌رله‌مانى عێراق بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه كه دوێنێ سێشه‌ممه جۆرێك رێگرى له‌و خێزانانه هه‌بووه كه به‌نیاز بوون بچنه گرتوخانه‌ى كۆنى نوگره سه‌لمان.
وتیشی “خێزانه‌كان بێ ئاگادارى ئیداره‌ى ئه‌و شوێنه ویستویانه بچنه نوگره سه‌لمان به‌ڵام رێگه‌یان نه‌دراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى پێزانینیان به‌م بابه‌ته، له‌رێگه‌ى لیژنه‌كه‌یانه‌وه په‌یوه‌ندی به لایه‌نه فه‌رمییه‌كانى وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى و پارێزگارى سه‌ماوه كردووه و به نووسراوى فه‌رمیش ئاگاداركرانه‌وه كه رێگه‌یان پێبدرێت سه‌ردانى ئه‌و گرتوخانه‌یه بكه‌ن.