دوای 20 ساڵ یەکەمجارە روودەدات

ژنێکی خاوەن کۆمپانیای بواری ئینتەرنێت دەکرێتە سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور

فەرهاد حەسەن

سەرۆکی کۆریای باشوور ژنێکی هەڵبژارد پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەم ولاتە وەربگرێت کە خاوەن کۆمپانیان بواری ئینتەرنێتە و پێشبینی دەکەن کە بتوانێت گۆڕانکاری لە زیرەکی دەستکرد دا بکات.

لی جای میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور، هان سیونگ سوکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران هەڵبژارد، دەبێتە یەکەم ژن کە لە ماوەی 20 ساڵدا ئەو پۆستە وەربگرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە کانگ هون سیک، سەرۆکی نوسینگەی سکرتارییەتی سەرۆک کۆمار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هان سیونگ سووک بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردراوە، ئەگەر لەلایەن پەرلەمانەوە پشتڕاست بکرێتەوە، دەبێتە سەرک وەزیران.

وتیشی “هان، پێشتر وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زەبەلاحی (نیڤێر)ی ئینتەرنێتی کۆریای باشوور کاریکردووە، پێشبینی دەکرێت سەرکردایەتی گۆڕانکارییەکانی زیرەکی دەستکردی وڵاتەکە بکات و گەشەی ئابووری کۆریای باشوور بگۆڕێت”.