لیتری نزیکەی 250 دینار چووەتە سەری

بەنزین لە بەنزینخانەکانی هەولێر گران بووە

رێباز خدر -هەولێر

هەرسێ جۆرەکەی بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەکانی هەولێر ماوەی پێنج رۆژە گران بووە و بۆ هەر لیترێک نزیکەی 250 دینار چووەتە سەر نرخەکەی.

بەرزان سلێمان خاوەنی بەنزینخانە بە 964ـی وت، کە بەنزینی نۆرماڵ گران بوو یەکسەر محەسەن و سوپەریش گران دەبێت ئێتس بۆ هەر لیترێکی نۆرماڵ 200 بۆ 250 دینار چووتە سەر نرخەکەی.

وتیشی، بەنزینی کار راوەستاوە کە خواستیشی لەسەرە و دەنگۆ هەیە ئەو بەنزینە بنێردرێط بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەڵام چاوەرێ دەکەن لە هەفتەی داهاتووەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی