دیوانی وەقفی سوننە بۆ مزگەوتەکان

لەبەر خاتری خەڵکی ناساغ و بەتەمەن دەنگی بڵندگۆکان بەرز مەکەنەوە

+964

ژووری هەواڵ

بەشی رێنماییە ئاینییەکان لە دیوانی وەقفی سوننە نوسراوێکی گشتاندنی کردووە بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەقفی سوننە و دەڵێت: تەنیا کاتی نوێژەکانی ئێوارەو شێوان بڵندگۆکانی دەرەوە بکەنەوە، بەڵام با دەنگیان مام ناوەند بێت، دۆخی کەسانی ناساغ و بەتەمەن لەبەرچاو بگرن.

نوسراوەکەی دیوانی وەقفی سوننە رێکەوتی دوێنێ دووشەممەی لەسەرە، بەڵام تازە دەکەوێتە دەست میدیاکان، تیایدا سێ رێنمایی دەرکردووە:
1. بڵندگۆکانی دەرەوە تەنیا لەکاتی نوێژی ئێوارەو شێوان بکەنەوە.
2. بڵندگۆکانی دەرەوە لە کاتی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لە رۆژانی هەینی کراوە بن، هەروەها لەکاتی وتارو نوێژی جەژنەکان.
3. دەنگی بڵندگۆکانی دەرەوە لە ئاستی مامناوەنددا بن، بۆ رەچاوکردنی دۆخی کەسانی ناساغ و بەتەمەن.

دیوانی وەقفی سونی عێراق: مزگەوتەکان تەکبیرات بکەن

دیوانی وەقفی سونی عێراق: مزگەوتەکان تەکبیرات بکەن