لە کەرکوک دەستی پێکرد

دیوانی وەقفی سونی عێراق: مزگەوتەکان تەکبیرات بکەن

964+

کاروان ساڵحی

ئەمەشی هەینی، دیوانی وەقفی سونی لە عێراق راگەیندروێکی بكاوکردەوە و داوا لەسەرجەم مزگەتەکان دەکات لە بڵندگۆکانیانەوە تەکبیرات بکەن ولە کەرکوک مزگەوتەکان دەنگیان لێ بەرز بووەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوە هاتووە، وەک پشتیوانییەک بۆ غەزە و فەڵەستینییەکان دەست بکەن بە تەکبیرات و نزاو پاڕانەوە لە مزگەوتەکانەوە.

لە چەند مزگەوتێکی کەرکوک دەستکرا بە اللە ئەکبر و نزاکردن بۆ هاوڵاتیانی فەڵەستین.

مامۆستا ئەحمەد رۆژبەیانی پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی خالیدی کوڕی وەلید بە 964ـی وت، “ئێستا لە ناو مزگەوتەکانمانەوە دەستمان کرد بە تەکبیراتی ئەللە و ئەکبەر و نزا و پاڕانەوە لە پەروەردگار بۆ ئەوەی ئەم بەڵایە لەسەر موسڵمانانی فەڵەستین لابدات”.

وەقفی سونە دەڵێت: “لەم ساتەدا غەزە رووبەڕووی هێرشێکی داگیرکاری و بۆردومانێکی سەخت بووەتەوە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی