تیمەکان چوون بۆلایان
دوو شاخەوانەکەی خەرەندی رواندز رزگارکران
ئاکام غەفوور – سۆران
دوو گەنج بە مەبەستی شاخەوانی روو لە خەرەندی رواندز دەکەن، لەوێ لە شوێنێک گیر دەخۆن و شەویان بەسەردا دێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی بە فریایان کەوتن و رزگار کران.
دووشاخەوانەکە خەڵکی هەولێرن و بەگشت چوونەتە ناوچەکە.
ئەمشەو 1.4.2026، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شاراتانی سۆران، بە 964ـی وت، دوو شاخەوان کە خەڵکی هەولێر بوون، تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵ بوو لە خەرەند گیریان خواردبوو، کەمێک پێش ئێستا لە لایەن تیمەکانمان بە سەلامەتی رزگار کران.
ئەو دوو کەسە رێگایان ون کردبوو لەگەڵ ئەوەش تاریکی شەویان بە سەردا هاتبوو،لە جێگایەکی مەترسیدا گیریان خواردبوو، بەڕێوەبەری بەرگری سارستانی سۆران وتی، بەڵام تیمەکام بە فریایان کەوتن و رزگاریان کردن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا