وەلید عارەب لە نێوان محەمەد خۆشناو و دیدار حامید، فۆتۆ: یانەی هەولێر
ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر دیاریكرا
سه‌رۆك و جێگر و دوو ئه‌ندامی دیكه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له لایه‌ن به‌رپرسانی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی هه‌ولێر دیاریكرا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك و جێگری دووه‌م و دوو ئه‌ندامی یانه‌كه ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه و ده‌سته‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
د. وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی وت، له پێناو ناوی یانه‌ی هه‌ولێر و شاری هه‌ولێر ده‌ستم له كار كێشایه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د خۆشناو جێگری سه‌رۆك و مو‌سا موحسین قبوڵ كرا و ئاڵا دێده‌وانیش ده‌ستی كێشایه‌وه.
وتیشی، من پێشتر دوو سێ جاری دیكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم پێشكه‌ش به به‌رپرسان كردووه و قبوڵ نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره به ته‌واوی قه‌ناعه‌ته‌وه ئه‌م بڕیاره‌م داوه و كه‌سیش زۆری لێنه‌كردووم، به‌ڵام ئیتر گه‌یشته ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌ست بكێشمه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ریه‌كه له دیدار حامید، ئه‌حمه‌د شوكر و مۆفه‌ق یونس ره‌تیانكرده‌وه ده‌ست له كار بكێشنه‌وه، به‌ڵام شه‌رعیه‌تیان نامێنێت.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی هه‌ولێر دیاریكراوه، كه له‌مانه پێكهاتوون:
موئەیەد مەغدید – سەرۆك
جەلال پەرێشان
رێبوار جەباری
سروود غازی
نزار سلێوە
جێماو كاڕەش
نەوزاد سابیر
شاخەوان عارف
سیروان تەها.
وه‌لید عاره‌ب به 964ی وت، پیرۆزبایی له ده‌سته‌ی كاتی ده‌كه‌م و هیوادارم سه‌ركه‌وتووبن، به‌ڵام ئه‌و پیلان و دژایه‌تییه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه كرا، زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو، به لایه‌نی به‌رپرسیشم وتووه ئه‌و كه‌سانه رابگرن، كه به پاڵپشتی هه‌ندێك میدیا دژی ئێمه كاریان ده‌كرد و كار له ده‌سته‌ی كاتیش تێكنه‌ده‌ن، ئه‌گینا ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو نابن.
سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر سوپاسی تۆڕی 964ی كرد، كه پێی وایه زۆر پیشه‌گه‌رانه و بێلایه‌نانه روومالی هه‌واڵ و بابه‌تی كێشه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێری گواستووه‌ته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر به كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی و كارگێڕیدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و گۆڕانكارییه رووبدات.