هەواڵەکان
دووپشکە خەتەرەکە قۆڵبەستکراو و عێراق فڕۆکەی زەبەلاحی خستەوە کار
964+
ژووری هەواڵ
ئەو دووپشکەی هەموو دنیا بەدوایدا وێڵە لە سلێمانی قۆڵبەستکرا، ئەم کەسە یەکێکە لە مەترسیدارترین قاچاخچییەکانی رێی ئەوروپا.
تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی خاوەنی سیستەمێکی دارایی خۆیەتی کە هاوشێوەی نییە، لەوێ هێشتا کار بە دراوی 25 و 50 و 100 دیناری دەکرێت، راستە کارەکە نامۆیە، بەڵام هەم شۆفێرو هەم ئیدارەی تێرمیناڵەکە لێی رازین و سەوداو مامەڵی خۆیانی پێوە دەکەن.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: هێڵی ئاسمانی عێراقی فڕۆکەی زەبەلاحی B777ی خستەوەکار، دوای ئەوەی یەکساڵە لە کارکردن وەستاوە.