لە داقوق

تەقینەوەی تانکی گازی بارهەڵگرێک گیانلەدەستدانێکی لێکەوتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە قەزای داقوقی سەر بەپارێزگای کەرکوک، شۆفێرێک بەهۆی تەقینی تانکی گازی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 13.5.2024، سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی هاتوچۆی قەزای داقوق بە 964ـی وت، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بووە و شۆفێرەکە لەکاتی کردنەوەی تانکی گازی بارهەڵگرەکەی بەهۆی دروستبوونی پەستان و تەقینەوە، گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شۆفێری بارهەڵگرەکە ناوی مستەفا مەحمودە، تەمەنی 38 ساڵە و خەڵکی گوندی ئۆخەیە لە قەزای داقوق.

قەزای داقوق، دەکەوێتە باکوری پارێزگای کەرکوک، زۆربەی دانیشتوانەکەی کورد و تورکمانن.

بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل حەوت کەس بریندار بوون

بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل حەوت کەس بریندار بوون

بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل حەوت کەس بریندار بوون

بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل حەوت کەس بریندار بوون