سەعاتی سفر

ورد و درشتی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران و سەرهەڵدانەوەی شەڕ

ژووری هەواڵ

وەک رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی دەڵێت ئاواتەکەی ناتانیاهۆ هاتە دی و شەڕ دروست بوو بەڵام زۆری نەخایاند وەک ئاماژەیەک کە ئەو کابرایە زۆر حەزی بەشەڕە، ئێران دەستی وەشاند و ئەمریکاش تێکەڵ نەبوو.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کارووباری سەربازی دەڵێت، ئەوەی ئێران کردی شەوی یەکشەممەی رابردوو ئەگەر ئیسرائیل درێژەی بدایە ئەوە شەڕەکە گەورە دەبوو بەڵام چونکە ئەمریکا دووری گرت و لەگەڵ شەڕ نەبوو بۆیە هەرزوو وەستا.

لەلایەکی دیکەشەوەباس لە ئەوە دەکات کە ئیسرائیل رەنگە سیخوڕی لەناو ئەمریکا هەبێت و ترسی لە رێکەوتنەکانی ئەمریکاو ئێران هەیە.

ئەمانە بەشێکن لە بابەتەکانی بەرنامەی ئەمجارەی سەعاتی سفر.:

– ناتانیاهۆ حەزی لەم شەڕەیە
– چی ناوچەیەکی یەکترییان کردە ئامانج؟
– ئیسرائیل کارگەی پترۆکیمایی ئێرانی کردە ئامانج
– ئەمریکا ئەمجارە خۆی نەکرد بە خاوەنی شەڕەکە
– ناتانیاهۆ بە قسەی ترەمپی نەکرد و وەڵامی دایەوە
– ترەمپ هەڕەشەی بە جێهێشتنی لە ناتانیاهۆ کردووە
– ئیسرائیل سیخوڕی بەسەر ئەمریکاوە کردووە
– مەترسی هێرشەکان بۆ سەر فڕۆکەی مەدەنی
– هەڕەشەی داخستنی گەرووی بابولمەندەب دەکرێت
– رەنگە ئەم هێرشانە رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بێت
– پنتاگۆن هەڕەشە لە بی وای دی و عەلی بابا دەکات
– ئیسرائیل تەواو شەڕەکەی لەسەر لوبنان چڕکردووەتەوە
– ئۆکرانیا 600 کیلۆمەتری لە ژێر چنگی روسیا دەرکردووەتەوە
– مەرجەکانی پوتن بۆ راوەستانی شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا
– رووسیا کامێرای چاودێری لە ترسی گیانی پوتن گەڵگرتووە