كار له‌سه‌ر سه‌وزكردنیش ده‌كه‌ن
چەند پڕۆژەیه‌كی رێگاسازی كۆمەڵگەی خاڵخاڵان جێبەجێ دەكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سنوورى كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی رێگاسازى جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه بریتین له دروستكردن و ته‌واوكردن و قیرتاوكردنى به‌شێك له رێگاكان.
قیرتاوکردنی شەقامی بەردەم بنکەی پۆلیسى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه تاوه‌کو نزیک مزگەوتی قەرەناو.
قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستەی رێگای ئامادەیی قەره‌ناو.
تەواوکردنی رێگای دووسایدی 20 مەتری لە (قەڵاتە)ه‌وه تاوه‌کو مزگەوتی برایەتی.
ئازاد عاسی علی، سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان به 964ـى وت ته‌واوى ئه‌و پڕۆژانه له‌ناوخۆى كۆمه‌ڵگه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وتیشی “بڕى 650 ملیۆن دینارە بۆ جێبه‌جێكردنیان ته‌رخان كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پلانیان هه‌یه لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک پڕۆژەی دیكه‌ی خزمەتگوزاری وه‌ك کۆنکرێت و زیادکردنی رووبەری سەوزایی له‌سنوورى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان دەکەوێتە سنووری ناحیەی شوانى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، لە رووی جوگرافییەوە سەر بە پارێزگای کەرکوکە، بەڵام لە رووى ئیداره‌ییه‌وه سه‌ر به حکومەتی هەرێمی کوردستانە.