بە نهێنی و وەک سەرپێچی راکێشرابوون
لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر چەند کێبڵێکی کارەبا بڕدران
964+
شۆڕش قادری
هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە هەولێر پایتەخت بەردەوامە و لە گەڕەکی فەرمانبەران چەند کێبڵێک لێکرانەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڤیدیۆی هەڵمەتەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، تیمەکانی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/2 لە هەڵمەتێکدا، لە گەڕەکی فەرمانبەران دەستیان بە نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا کرد کە بە نایاسایی کارەبایان راکێشابوو.
هەڵمەتەکە لە رۆژانی داهاتووشدا بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتییان و تۆڕەکانی کارەبا لە بارگرانی بەردەوام دەبێت.