"ئەنفلەوەنزاى باڵندەیە"

لیژنەى باڵاى ئەمنى لەبارەى مرداربوونەوەى بەکۆمەڵى نەورەسەکان بڕیاری دا

964+

ژێوار خدر- رانیە

بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەکى تەندروستى راپەڕین بێت،”ئەوەى لەناو نەورەسەکاندا بڵاوبووەتەوە ئەنفەوەنزاى باڵندەیە”، بە بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنی ئیدارەی راپەرینیش، سەردانیکردن هاوڵاتیان و راگەیاندنەکان بۆ دوورگەى نەورەسەکان قەدەغە کرا.

بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەکى تەندروستیى ئیدارەى راپەڕین، کە بۆ 964 قسەى کردووە، لە پشکنینە سەرەتاییەکاندا گەیشتوون بەوەى ئەوەى لەناو نەورەسەکاندا بڵاوبووەتەوە ئەنفلەوەنزاى باڵندەیە.

ئەو سەرچاوەیە باسى لەوەش کرد، لەو یەک دوو رۆژەدا پشکنینى کۆتایى دەردەچێت، بەڵام ئەگەرى بەهێز ئەوەیە ئەنفەوەنزاى باڵندە هۆکارى مرداربوونەوەى بەکۆمەڵى نەورەسەکان بێت.

بە وتەى موحسین عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى هۆبەى ڤێرتێرنەرى راپەڕین، کە بۆ 964 قسەى کردووە، مرداربوونەوەکە تەنیا لەناو نەورەسەکاندا بڵاوبووەتەوە و هیچ باڵندە و پەلەوەرێکى دیکەى نەگرتووەتەوە.

دۆخەکە، لیژنەى ئەمنیى ئیدارەى راپەڕینى هێنایە سەرخەت و بە بڕیارێک، سەردانیکردنى دوورگەکەى لە هاوڵاتیان و رۆژنامەنووسان قەدەغە کرد.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین بڵاوى کردووەتەوە، بە بڕیارى لیژنەکە لێرە بە دواوە ئاگاداری هاوڵاتیان و راگەیاندکاران دەکەین، قەدەغەیە سەردانى دوورگەى نەورەسەکان بکەن تا ئەنجامى پشکنینەکان دەگەڕێتەوە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

مرداربوونەوەى نەورەسەکان بەردەوامە و شوێنى دیکەشى گرت...

مرداربوونەوەى نەورەسەکان بەردەوامە و شوێنى دیکەشى گرتەوە