لە زاخۆ
ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمرۆ 12.5.3024 نزیک کاتژمێر 10ـی بەیانی لەناحیەی دەرکار سەر بە ئیدارەی زاخۆ، پیاوێک بە چەکی کڵاشینکۆف و دەستڕێژی گولە خوشکێکی خۆی دەکوژێت.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، ئەو تۆمەتبارەی خوشکەکەی خۆی کوشتووە دەستگیر کراوە و بە پیی مادەی 405 لە یاسی سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
وتیشی، دەست بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە و تەرمی ژنەکەش لە پزیشکی دادی زاخۆیە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا بۆیان دەرنەکەوتووە ئەو پیاوە بۆ تەقەی لە خوشکەکەی کردووە لێکۆڵینەەکانیان بەردەوامن.