به ئاوی پیس ئاوده‌دران و له پشكنین ده‌رنه‌چوون
سه‌وزه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت و شیاوی خواردن نییه
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نموونه‌ی سه‌وزه‌ی ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له سلێمانی برایه پشكنین، ئه‌مڕۆ راگه‌یاندرا سه‌وزه‌كه پیسه و به كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، هه‌ربۆیه شۆفڵه‌كانی شاره‌وانی كه‌وتنه ناو زه‌وییه به سه‌وزه چێنراوه‌كان و له‌ناویان بردن.
بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3.11.2026 به 964ی وت، له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی ناوچه‌كه پشكنین بۆ سه‌وزه‌ی تانجه‌رۆ كرا، ده‌ركه‌وت پیسه و شیاوی خواردن نییه، چونكه به ئاوی قورس ئاوده‌درێن.
وتیشی، پێشتر رێگری له چاندنی ئه‌و شوێنه كراوه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه دووباره چاندنیان كردووه، بۆیه پسووڵه‌ی سزایان بۆ كراوه و قایمقامیه‌تیش ئیجرائاتی خۆی ده‌كات.
بابان ئه‌حمه‌د وتیشی، ئه‌مه به‌شێكی كه‌مه و پێویست ناكات هاوڵاتی له بازاڕه‌كانی سلێمانی دڵه‌ڕاوكێیان هه‌بێ، چونكه ته‌نیا سه‌وزه‌ی ئه‌و شوێنه ناخرێته بازاڕه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا