نەخۆشخانەى شار
لە کۆنفرانسی جیهانیی جەڵتەی مێشک
نەخۆشخانەی شار وەک یەکێک لە باشترینەکانی جیهان خەڵاتکرا
964+
وریا فەتاح
لە دەستکەوتێکی پزیشکیی نێودەوڵەتیدا، لە کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی جیهانیی جەڵتەی مێشک، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شاری فێرکاری لە سلێمانی، وەک یەکێک لە باشترین و کاراترین سەنتەرەکانی چارەسەرکردنی جەڵتەی مێشک لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کرا و خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا هەواڵەکەى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە کۆنفرانسی جیهانیی جەڵتەی مێشک نەخۆشخانەی شاری فریاکەوتنی فێرکاری لە سلێمانی وەک یەکێک لە سەنتەرە باشترینەکانی جیهان خەڵاتکرا.