کۆبوونەوەکە ئەمڕۆیە

دادگای فیدراڵی لەسەر سێ پرسی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات، کە پەیوەستن بە داخستنى کەمپى ئاوارەکان و یاسای فرەژنى و یاساى دژەتیرۆر.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 12.5.2024، دادگاکە تاوتوێی سکاڵای ژمارە 67ـی فیدراڵی دەکات کە لەلایەن وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە دژی هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی كوردستان و سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆیی هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە و داوا دەکات پابەند بکرێن بە داخستنی کەمپی ئاوارەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

سکاڵای دووەم لەدژی یاسای ژمارە 15ـی ساڵی 2008ـی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کە تایبەتە بە یاسای باری کەسێتی عێراقی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 و چەند بڕگەیەکی یاساکە لە هەرێمى کوردستان کە گۆڕاوە بۆ رێگریکردن لە فرەژنی، مەگەر بە مۆڵەت و رێگەپێدانی دادوەریی تایبەتمەند بێت. سکاڵاکار دەڵێت ئەم یاسایە نادەستوورییە.

سکاڵای سێیەمی ژمارە 226ـی فیدراڵی دادگاکە کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان، پەیوەستە بە سکاڵایەک لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوریبوونی جێبەجێکردنی یاسای دژەتیرۆری ژمارە 3ـی ساڵی 2006ـی پەرلەمانی کوردستانی کارپێکراو، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی دادگای هەولێر، تایبەت بە جێبەجێکردنی یاساکە بەوەی هەڵوەشاوە و کارپێنەکراوە.

پلاسخارت بۆ کێشەکانی هەرێم چووەتە لای سەرۆکی دادگای فی...

پلاسخارت بۆ کێشەکانی هەرێم چووەتە لای سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی