کۆشکی سپی
پاراستنی سهرۆكی ئهمریكا
كۆشكی سپی رێوشوێنی ئهمنی توند كردووه
ئهرسهلان عهبدوڵا
دەزگای خزمهتگوزاری نهێنیی ئەمریکا، کە بەرپرسیارە لە پاراستنی سەرۆکی ئهمریكا، رایگەیاندووە، کارەکان لە کۆشکی سپی بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن، بەڵام ئاگادارکردنەوەی ئەمنی چالاک کراوە.
خزمەتگوزارییەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لێکۆڵینەوە لە رووداوێکی تەقەکردن دەکەین کە دوێنێ لە نزیک کۆشکی سپی روویدا، کارمەندانی ئەمنی گەڕانێکی وردیان لە ناوچەکە و دەوروبەری ئەنجامداوە و تا ئێستا هیچ گومانلێکراوێکیان نەدۆزیوەتەوە”.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “کارەکان لە کۆشکی سپی بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن، بەڵام ئاگادارکردنەوەی ئەمنی به شێوهیهكی بهرز چالاک کراوە”.