باوەنوور
رووداوە هاتوچۆکە بوو بە دوو گیان لەدەستدان
964+
توانا نەقی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان روویدا و ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، سەرەتا بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و شەش کەسیش بریندار بوون، بەڵام ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدانی رووداوەکەی باوەنوور بۆ دوو کەس بەرزبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە لە بریندارانی رووداوە هاتوچۆکەی بەیانی ئەمڕۆی ناحیەی باوەنوور بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە دوو کەس.
بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا لە کەلارەوە بەئاراستەی دەربەندیخان دەڕۆیشت، لە ناحیەی باوەنوور کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، بەهۆیەوە منداڵێکی چوار ساڵان گیانی لەدەستداو شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
هاتوچۆ دەڵێت، یەکێک لە بریندارەکان لەدایک بووی ساڵی 1996ـە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدا گەیشتە دوو کەس.