دیمهنێكى كاتى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى به‌له‌مى راوچییه‌كان ... وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى
له سنووره ئاوییه‌كانى دوكان
به‌له‌مه‌كه‌یان گرت به‌ڵام راوچییه‌كان هه‌ڵاتن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له سنووره ئاوییه‌كانى ده‌ریاچه‌ى دوكان، پۆلیسی دارستان و ژینگه چاوى خستبووه سه‌ر ئاوه‌كه، بۆئه‌وه‌ى راوچییه‌كان ده‌رفه‌ت نه‌هێنن و راوى خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام له چاوتروكانێكدا دوو راوچی هه‌ڵدێن و به‌له‌م و ته‌داره‌كى راوكردنیان به‌جێ ده‌مێنێت.
ئه‌مه لە سنوری ئاوی گوندی خۆشاو روویداوه، راوچییه‌كان كه مه‌فره‌زه‌كه‌ى پۆلیس ده‌بینن هه‌ڵدێن و خۆیان ده‌رباز ده‌كه‌ن.
ده‌ست به‌سه‌ر به‌له‌مێك و 10 تۆڕى راوكردنى ماسیی و دوو سه‌وڵ دا گیراوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئه‌م زانیاریانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له چالاكییه‌كى دیكه‌ی پۆلیسدا، تواندراوه چوار تۆڕى ماسی گرتن هه‌ڵبگرنه‌وه و ئه‌و ماسیه‌ش كه به تۆڕه‌كه‌وه بوبوو ئازادى ناو ئاوى ده‌ریاچه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت، بۆ هه‌ردوو چالاكییه‌كه‌یان پەڕاوی لێکۆڵینەوە رادەستی دادوەر کردووە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .