لە سلێمانی داوای 384 کتێب کراوە

مانگی رابردوو 931 هاوڵاتی سەردانی کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئامارێکی کتێبخانە گشتییەکانی هەرێم لەماوەی مانگی رابردوودا 931 هاوڵاتی هەرێم سەردانی کتێبخانەکانیان کردووە و تەنیا لە سلێمانیش خوێنەران  داوای 384 کتێبیان بۆ خوێندنەوە کردووە.

لەو ژمارە هاوڵاتییەی سەردانى کتێبخانەکانیان 530 کاسیان لە  رەگەزى  نێر و 401 کەسیش لە رگەزى مێ بووە .

لە مانگی رابردوودا 471 کەس سەردانی کتێبخانەی گشتیی سلێمانییان کردووە کە 255 لە رەگەزی نێر و 216 کەسیش لەرەگەزی مێ بوونە، هەر لە مانگی ئایاردا بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی  57 ژمارەی سپاردنی بەخشیوە بە بڵاوکراوەکان و کۆی پەرتوکی داواکراوی کتێبخانەکەش بریتیی بووە لە 384 کتێبی جۆراوجۆر، لەبەشی گۆڤارو رۆژنامەکان پێشوازى لە 33 خوێنەر و لە بەشى منداڵانیش پێشوازى لە 40 منداڵ کراوە.